تەندروستی ئامارێكی مەترسیداری راگەیاند

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانە 300 بۆ 350 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە لەناو منداڵان لە نەخۆشخانەكەمان تۆماردەكرێن و لەو ژمارەیەش 60 بۆ 70 حاڵەتی لە نەخۆشخانە داخڵدەكرێن و چارەسەر وەردەگرن.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا 10 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی كۆلێرا تۆماركراوە كە لەنێو تووشبووەكاندا یەكێكیان منداڵێكە و ئەگەر بەشێك لەو منداڵانەی دووچاری سكچوون و رشانەوە بوون پشكنینیان بۆ بكرێت بە كۆلێرا تۆماردەكرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە ئێستادا رۆژانە 300 بۆ 350 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە لەناو منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری سلێمانی تۆماردەكرێن و هەموو رێوشوێنێكی پێویستمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی منداڵان پەیڕەوكردووە”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی بە شێوازێكی نوێ شەقامەكان دەرازێنێتەوە

بابەتی دواتر

شارەبان لە ئەڵمانیا بۆچی لێکچووەکەی خۆی کوشت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار…
Total
0
Share