بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 140 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 141 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیماراتەوە پێشوازی…
Total
0
Share