کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی شەپۆلی بەفر و باران بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بەفر و باران دەستپێدەکات و تا سبەینێ کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکاندا.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا و نمەباران لە ناوچە جیاجیاکاندا، پاشان لە کاتەکانی دواینیوەرۆ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.

باسیلەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کاریگەری ئەم شەپۆلە بە لاوازی بەردەوامی دەمینێتەوە بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

    نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان ئاشکرایکرد، پیلانێکی خراپ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی زیندانیکراوی بادینان هەیە ڕاشیگەیاندووە، شێروان شێروانی…
Total
0
Share