داهاتی نەوتی عێراق بە نزیكەی 7% زیادیكردووە

داهاتی مانگی رابردووی نەوت بۆ عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلارە، بەراورد بە مانگی تەمموز بە نزیكەی 7% زیادیكردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ئاب-دا بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گەیشتووەتە 106 ملیۆن و 122 هەزار و 874 بەرمیل بە داهاتی هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلار.

لەو بڕە 105 ملیۆن و 236 هەزار و 963 بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە هەناردەكراوە، 464 هەزار و 725 بەرمیلیش هەناردەی ئوردن كراوە و هەناردەش لە كێڵگەی قیارە 421 هەزار و 186 بەرمیل بووە.

روونیشیكردەوە، هەناردەی رۆژانەی نەوت سێ ملیۆن و 423 هەزار بەرمیل بووە و ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێكیش 83.35 دۆلار بووە.

 

بابەتی پێشتر

یاس خزر كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. هێرشكرایەسەر تیمی میدیایەك و كەرەستەكانی لێسەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share