لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان کەسێک گیانیلەدەستدا کە پیشەی مامۆستا بووە و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان قەزای دەربەندیخان و باوەنووردا روویداوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادانبووە لەنێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا.

بەهۆی ئەو پێکدادانەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیلەدەستداوە.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی فاتیح حسێنە و خەڵکی ناحیەی رزگارییە، پیشەی مامۆستایە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیە.

قوربانییەکە سەرەتا بە سەختی برینداربووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی دەنگی تەقینەوەکەی شاری هەولێر

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە زانیاریی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share