بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە كۆمپانیایەكی بواری نەوت كارمەندەكانی كەمكردەوە

كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن-ی بەریتانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە و ناچاربوون 55٪ـی كارمەندانی كۆمپانیاكەیان بنێرنەوە ماڵەوە.

لەو بارەیەوە جۆن هاریس بەڕێوەبەری جێبەجێكاری کۆمپانیای گەڵف كی ستۆنی بەریتانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دیارینەكراوە و هەرچەندە پێشبینیدەكرێت هەناردەی نەوتی كوردستان كاتی بێت و حكومەتی هەرێم دەتوانێت پابەندییە داراییەكانیان خەرجبكات.

لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە بە بڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راگیراوە و تائێستا كێشەكە لە نێوان عێراق و توركیا چارەسەرنەكراوە عێراق داوای قەرەبوو لە توركیا دەكات و توركیاش ئامادە نییە قەرەبووەكە بدات.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

كەلار.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share