هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایدەگەیەنێت، كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت و پێویستە كۆتایی بە ناكۆكییەكانی نێوان هەسەدە و ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور بهێندرێن.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت و لە یارمەتیدانی توانا سەربازییەكانیشمان بەردەوامدەبین”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە كۆتایی بە ناكۆكییەكانی نێوان هەسەدە و ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور بهێندرێن، چونكە هەر ناكۆكییەك كە هەبێت كاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: ئەوانەی مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە دەتوانن ببنە خاوەنی پسوڵەی خۆراکی خۆیان

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەوانەی مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە دەتوانن ببنە خاوەنی پسوڵەی خۆراکی خۆیان. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share