كەلار.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەناو شاری كەلار و لە نزیك مزگەوتی ئەندازیاران، دوو كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بیئێم لەناو شاری كەلار و لە بەرامبەر مزگەوتی گەڕەكی ئەندازیاران، بەهۆی خێرای زیادەوە كۆنترۆڵی لە دەستداو دوو كەسی تێدا برینداربوو كە شۆفێر و سەرنشینێك بوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەدایكبووی ساڵی 2000 بووە و سەرنشینەكەش لەدایكبووی ساڵی 2001ە، هەردووكیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و بەهۆی رووداوەكەوە زیانی ماددیش بەرئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم: %14ی هاوڵاتییان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش %14ی هاوڵاتییان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە.…
زیاتر ببینە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆیە -سماقوڵی نزیک بەنداوەکە، ئۆتۆمیلێک لە جۆری لاندکرۆز  بەهۆی خێرایی…
Total
0
Share