بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، شەهیدی سەركردە كاك ئازاد هەورامی، ناوێكی دیار و درەوشاوەی مێژووی پڕ لە شانازیی یەكێتی و نموونەی تێكۆشان و پاكێتی و دڵسۆزییە لەپێناو خاكی كوردستان.
لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، ئەمڕۆ كە 35 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی كاك ئازاد هەورامیی خەباتگێڕ و رۆشنبیردا تێدەپەڕێت، بەڕێزەوە یادی ئەو سەركردە پاك و دڵسۆزە دەكەینەوە و سەری رێزمان لەبەردەم مێژووی پڕ لە تێكۆشانیدا دادەنەوێنین و دروود بۆ گیانی پاكی كاك ئازاد هەورامی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.