ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی گرت کە بڕەکەی 2.3تریلیۆن دۆلار بوو وەک پاڵپشتیی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وتی، “ئەو بڕە بەس نییە بۆ پاڵپشتیکردنی هاوڵاتییانی ئاسایی”.
دۆناڵد ترەمپ لە هەفتەی ڕابردوودا ئەندامانی کۆنگرێسی لە هەردوو حزبی دیموکراتی و کۆمارییەکان توشی سەرسوڕمان کرد دوای ئەوەی واژووکردنی پرۆژە یاساکەی ڕەتکردەوە و ڕەخنەی لێگرت، لەکاتێکدا 892 ملیار دۆلاری بۆ ڕوبەڕووبوونەویە بەتاڵە و بێکاری بەهۆی کۆرۆناوە تەرخانکردبوو هەروەها 1.4 تیریلیۆن دۆلاری بۆ دەرماڵە حکومییە ئاساییەکان تەرخانکردبوو.
وەزارەتی کاری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەگەری واژوو نەکردنی ئەو پرۆژە یاساییەی کۆنگرێسی ئەمریکادا بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی نزیکەی 14 ملیۆن ئەمریکی بێکار دەبن و ئەو ژمارە بەتاڵەیە دروست دەبێت.