ئامۆژگارییەکی کرۆس بۆ زێدان ڕیاڵ مەدریدی بوژاندەوە

تۆنی کرۆس پێشنیازی کردووە تاوەکو ماوەیەک ڕیاڵ مەدرید بە یەک پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات

ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کرۆس کاریگەری هەبووە لە گەڕانەوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ نێو کێبڕکێکانی وەرزی 2020/2021.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، تۆنی کرۆس یەکێکە لەو یاریزانە گەورانەی ستافی هونەری و زینەدین زێدان بەردەوام گوێبیستی بۆچوون و بیرۆکەکانی دەبن و دەزانن توانای کارگێڕی و ئیدارەدانی وەک ئەڵمانییەک بەهێزە.

بەپێی سەرچاوەکە، دابەزینی ئاستی یاریزانانی ڕیاڵ و پێکهاتەی سەرەکی، زینەدین زێدانی ناچارکردووە گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانە گەورەکانی بکات کە بە سەرکردەکان ناویاندەرکردووە، لە نمونەی سێرجیۆ ڕامۆس و لوکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس، بەڵام لە نێوان هەموویاندا زێدان ئامۆژگاریی و پێشنیازی کرۆسی لەلا پەسەندبووە و وەک خۆی جێبەجێیکردووە، بەهۆیەوە یانەی شاهانە گەڕاوەتەوە ترۆپکی تواناکانی و ململانێکردن بۆ نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان.

یاریزانی ئەڵمانی، تۆنی کرۆس لەگەڵ زینەدین زێدان

پێشنیازی کرۆس بۆ زێدان ئەوەبووە کە سیستمی خولانەوەی یاریزانان ڕابگرێت و پشت بە پێکهاتەیەکی چەسپاوی سەرەکی ببەستێت بۆ چەند یارییەک تاوەکو ئاستیان هاوسەنگ دەبێتەوە، کرۆسی ڕایگەیاندووە، کە لە ئێستادا بەهۆی ئاڵوگۆڕی پێکهاتەکانەوە ناتوانێت لەگەڵ یاریزانان خۆی بگونجێنێت، بۆیە داوای لە زێدان کردووە چەند یارییەک بە یەک پێکهاتە ئەنجامبدات و لەدوای گەڕانەوەیان بۆ نێو ململانێکان دەست بە سیستمی خولانەوە بکرێتەوە.

مارکا لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی لۆس بلانکۆسەوە دووپاتیکردووەتەوە، زێدان پێشنیازەکەی کرۆسی لەلا پەسەندبووە چەند ڕوبەڕوبوونەوەیەکە جێبەجێیدەکات، بەو هۆیەشەوە ڕیاڵ مەدرید ئاستی هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

بابەتی دواتر

كۆریای باكوور بازرگانانی ئاڵوگۆڕی دراو لەسێدارەدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share