پۆلیسی ئیتاڵیا: 15 تۆن حەبی دروستکەری مادەی هۆشبەری حزبوڵا دەستی بەسەردا گیراوە

پۆلیسی شاری ناپۆلی لە ئیتاڵیا ئاشکرایکرد، ئەو 15 تۆن حەبەی پێشوتر دەستی بەسەرداگیرابوو، دەرکەوت هی حزبوڵای لوبنانە.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ 26 ی کانونی یەکەم، ئاشکرایان کردووە، “ئەو بارە حەبەیە لە سوریاوە ڕەوانەی بەندەرەکانی ئیتاڵیا کراوە دەرکەوتووە کە 84 ملیۆن دانە حەب بووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە حزبوڵای لوبنان ویستویەتی بیفرۆشێت تا لە دروستکردنی مادەی هۆشبەر سودی لێوەربگیرێت”.

بە پێی زانیارییەکانی میدیا ئیتاڵییەکان حەبەکان لە جۆری ئەمفێتامینە و نرخەکەی نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

ئەمفێتامین، حەبێکی هێورکەرەوەیە و زۆرجار لە ژێر ڕێنمایی دکتۆردا بۆ نەهێشتنی کەمخەوی و چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی “تەرکیز” و کەمکردنەوەی فشاری دەرونی بەکار دەهێنرێت.

دادگای ناپۆلی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارە حەبەی بە گەورەترین هەوڵی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە ناوهێناوە و پێشتر گوماندەکرا داعش بەرپرسیاربێت لەو بازرگانییە، بەڵام دواتر ڕونبووەتەوە کە هی حزبوڵای لوبنانە.

پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، بەهۆی فشاری ئابوری وڵاتەکەوە لەسەر ئێران و ڕێگری لە هاوکارییەکانی گروپە چەکدارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حزبوڵا، ڕویکردوەتە بازرگانی بە حەب و مادەی دروستکردنی مادەی هۆشبەر، وەک سەرچاوەیەکی داهات.

بابەتی پێشتر

توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی دواتر

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share