بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە.
بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی کرد و یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
ئەوە یەکەمجار بوو لەوکاتەوەى مێسی بچێتە ئەمریکا، ئینتەرمەیامی نەیباتەوە.
مێسی لەگەڵ مەیامی 10 یاریی کردووە 9 بردنەوە و یەکسان بونێکی هەیە
11 گۆڵیشی بۆ تۆمارکردوون.
پێش دەستپێکردنی یارییەکە، مێسی و کاپتنی پێشووی ئینتەرمەیامی جامی لیگا کەپیان پیشکەشی هاندەران کرد.