وردەکاریی دارایی دانوستاندنی نێوان پۆگبا و یوڤانتۆس بەم جۆرەیە

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس خواستیان لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسییە، یاریزانەکەش حەز بە گەڕانەوە دەکات بۆ شاری تۆرینۆ، بەڵام جیاوازییە دارایییەکان ڕێگرە لەبەردەم ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکاندا.

تۆڕی “سکای ئیتاڵیا” ئاشکرای کردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس لەگەڵ نوێنەری پۆل پۆگبا و جێگرەوەی مینۆ ڕایۆلا بەناوی ڕافایێلا پیمینتا کۆبوونەوەیان کردووە، دانوستاندنەکان لەنێوانیاندا دەستی پێکردووە.

نوێنەری یاریزانەکە داوای مووچەی ساڵانەی بە بڕی 11 ملیۆن یورۆ کردووە لەگەڵ ئەو پاداشتانەی بەهۆی تۆماری گۆڵ و ناسناوەکانەوە بەدەستی دەهێنێت، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری ئامادەییان دەربڕیوە تەنها هەشت ملیۆن یورۆی بۆ تەرخان بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، پۆگبا پەشیمان بووەتەوە لە بیرۆکەی یاریکردن بۆ یانەی مانچستەر سیتی، بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا لە شاری مانچستەر وەک خیانەتکارێک مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت، هەروەها یانەی یوڤانتۆس تاکە یانەیە لەنێو مامەڵەی یاریزانەکەدا ماوەتەوە.

لەم وەرزەدا ئەستێرە ئەسمەرەکەی فەرەنسا 27 یاری بۆ مان یونایتد کردووە، گۆڵێکی تۆمار کردووە و نۆ گۆڵی دیکەی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

هەرزانتربوونی نرخی بەنزین ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەراسیۆنێك لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share