ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەوە تۆمەتبار دەكات كە یاساكانی یەكێتییەكەی شكاندووە.

ڕۆناڵدۆ لە پاش یارییەكەی مانچستەر یونایتد و ئیڤەرتۆن بە توندی دەكێشێت بەدەستی منداڵێكدا كە دەیەوێت وێنەی بگرێت و مۆبایلەكەی دەخاتە سەرزەوی.

پێشتر ڕۆناڵدۆ داوای لێبوردنی لە منداڵەكە كرد و چووە پۆلیسی میرسیساید بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەكە.

یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا جەختی كردەوە كە ئەوەی ڕۆناڵدۆ كردی شكاندنی یاساكانی یەكێتییەكەیە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

ڕۆژنامەی زە سەن پێشبینی دەكات یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە غەرامەكردنی ڕۆناڵدۆ یاخود سزادان، كۆتای بەم كێشەیە بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی…
Total
0
Share