کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و سبەینێ جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 1 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
Total
0
Share