نووسینگەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بڵاویكردووەتەوە، كە ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی ماكرۆن تێیدا هاتووە، هەردوو سەركردە باسی هەڕەشە بەردەوامەكانی داعشیان لە ناوچەكە كردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئیمانوێل ماكرۆن جارێكی دیكە پاڵپشتیی فەرەنسای لە شەڕی دژ بە داعش بۆ عێراق دووپاتكردووەتەوە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە دوای رووداوی كوژرانی سێ سەربازی فەرەنسی لە عێراق بە رووداوی جیاواز گیانیان لەدەستدا.