لە تەقینەوەیەکدا لە ئەنبار حەوت چەکداری حەشدی عەشایەری کوژران

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایانگەیاند کە حەوت ئەندامی هێزەکانی حەشدی عەشایەری کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

میدیا عێراقییەکانی لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئابی ڕەنگ سپی کە سەربە چەکدارانی داعش بووە بە هێزەکانی حەشدی عەشایەریدا تەقیەوە لە ناوچەی شامییەی ڕۆژئاوای ڕومادی سەربە پارێزگای ئەنبار.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە ئەنجامدا حەوت ئەندامی هێزەکانی حەشدی عەشایەری کوژران کە یەکێکیان ئەفسەر بووە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هێزەی ئۆتۆمبێلەکەیان پێدا تەقیوەتەوە لیوای هەشتی فیرقەی حەوتی حەشدی عەشایەری بووە.

بابەتی پێشتر

پێنج لاوترین یاریزان لە خولی نایابی ئینگلیزی گۆڵیان تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی هەرێم وادەی گەیشتنی یەكەم كاروانی ڤاكسین ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share