دیداری سلێمانی بۆ كەلتوور و هونەر فێستیڤاڵی سلێمانی لە هەواری شار سازدەكات

دیداری سلێمانی بۆ كەلتوور و هونەر، هەرەوەزێكی خۆبەخش و قازانج نەویستە، كۆمەڵێ هونەردۆست بەشێوەی خۆبەخش لەم چوارچێوەیەدا هاوكارن، دیداری سلێمانی بۆ كەلتوور و هونەر لە ئێوارانی 8 بۆ 11 ی ئەیلول فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان لە هەواری شار) لەسەر شانۆی ڕۆمانی سازدەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، فێستیڤاڵی سلێمانی دەبێتە یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی میوزیك و گۆرانی لە كوردستاندا، كە بە بەشداریی گۆرانی بێژ و گروپە میوزیكییە بەناوبانگەكانی كورد و ناوچەكە لە شاری سلێمانیدا بەڕێوەدەچێت.

لەم فیستڤاڵەدا گروپی كیژانی سلێمانی و تیپی مۆسیقای سلیمانی، بە هاوكاریی گۆرانی بێژە ناسراوەكانی كورد و هەروەها گروپی نیشتمانیی عێراق و مەقامات و چالغی عێراق بەشدارن هاوكات هونەرمەندان و گروپە میوزیكیەكانی وەك، راستاگ و میراز و تەكات و كچانی هەرای خوراسان، هونەرمەدانی ناودار عەلی رەزا قوربانی، عەلیم قاسیمۆف و فرغانە قاسیمۆف، پەروین چاكار و گروپی هەژار زەهاوی و چەندین هونەرمەندی میوزسیانی ناودار و داهێنەری گەورەی ناوچەكە بەشدارن لە یەكەمین فێستڤاڵی سلێمانیدا.

ئەمە بۆ یەكەمینجارە، كە ئەم هونەرمەند و گروپە میوزیكییە ناودار و داهێنەرانە لە یەك فێستیڤاڵدا كۆببنەوە.

یەكەمین فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە هەواری شار لە ئاستێكی ناوازە و شایستە لە سلێمانی دەبێتە خاڵی بەستنەوەی كەلتوورە جیاوازەكان و باوەش بە ئاوازی ڕەسەنی كورد و گەلانی تردا دەكاتەوە لە سەر شانۆی ڕۆمانی لە (ھەواری شار)دا، بێگومان ئاوازی كوردی و گەلانی ناوچەكە پەیامی پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی بۆ گەلی كورد و سەرجەم نەتەوەكانی عێراق و ناوچەكە پەخشدەكات.

دیداری سلێمانی بۆ كەلتوور و هونەر، پرشنگی ئاواز و گۆرانییەكانی، لە شاری سلێمانییەوە بۆ جیهان پەخشدەكات.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی خیانەتی مێژوویی 31ی ئابی 1996

بابەتی دواتر

شارەزایان گونجاوترین پلەی گەرمای ژوور بۆ باشترین خەوتن دیاریدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share