توركیا دەیەوێت پارتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت

ئەندامێكی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، توركیا بەمەبەست دەیەوێت پارێزگارێكی پارتی بۆ كەركوك دابنرێت، ئەگەر نا، هەر ڕاكان جبوری لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.

كازم حەیدەری، ئەندامی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالكی-یە، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكرایكردووە، توركیا لە دوو ئاراستەوە هەوڵدەدات هەژموونی خۆی و كاری كۆمپانیاكانی لە عێراق زیاتربكات، ئاراستەی یەكەم لە موسڵ و كەركوكەوەیە، بەو پێیەی پێكهاتەی توركمانی لێیە، ئاراستەی دووەمیش ناوچە سونییەكان و هەژموونكردنێتی لەڕێی پڕۆژەكان و كاری كۆمپانیاكانەوە.

بۆیە ئەندامەكەی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، توركیا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، دەیەوێت خەمیس خەنجەر بەرپرس و كەسی یەكەمی ناوچە ڕزگاركراوە سونییەكان بێت، لە كەركوكیش توركیا دەیەوێت پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت، ئەگەر نا، هەر لە دەستی ڕاكان جبوریدا بمێنێتەوە، كە سەر بە خەنجەرە.

حەیدەری نەیشاردووەتەوە، ئەگەر پارتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت، پڕۆژەكانی پارێزگاكە دەداتە توركیا و پۆستی جێگری پارێزگاریش دەدەنە توركمانێك بۆ ڕازیكردنی توركیا.

ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا پێیوایە ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەن كە توركیا بڕیاربەدەستی ناوچەكانی باكووری عێراق بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

له‌گه‌ڵ ئەوەی واده‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ‏دیاریكراوه‌، به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كانى كۆمسیۆن…
Total
0
Share