روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە لەچەند كەناڵ و دەزگایەكی راگەیاندن هەواڵێك لەزاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازی ناردنی 598 ملیار دیناری وەك قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم ڕەتیكردووەتەوە ئەو بڕەپارەیە وەربگرێت.

بۆ ڕای گشتی و سەرجەم میدیاكانی ڕوون دەكەینەوە:-

1. ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نین لە هیچ زانیاری و لێدوانێك بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاوبكرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەك لەپەیجی فەرمی خۆمان بڵاونەكرێتەوە جێی متمانە و باوەڕنییە.

2. بە هیچ جۆرێك لەلایەن تیمی تەكنیكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادارنەكراوینەوە لەبوونی پێشنیازێكی لەو جۆرە تا ڕەتكرابێتەوە.

3. وەك وەزارەتی دارایی پابەندی خۆمان بەجێبەجێكردنی سەرجەم ماددە و بڕگەكانی یاسای گشتیی بودجەی عێراق دووپاتدەكەینەوە و هیوادارین حكومەتی عێراقیش یاساكە وەك خۆی جێبەجێبكات.

4. هەركات بڕیاری ناردنی هەر بڕە پارەیەك لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دراوخرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان، بەشێوەیەكی فەڕمی ڕایدەگەیەنین وەك چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: هەرێم لەگەڵ چارەسەری كێشەكانە بەڵام عێراق پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە

بابەتی دواتر

رۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: چەند کەسێکی نابەرپرس پێگەکەیان بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن بە پارچە زەوییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نووسراوی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، كە باسی لە مامەڵەكردن بە زەوییەوە لەلایەن دەزگاكەوە…
Total
0
Share