کەمال رەئوف: دەبوو سەرۆکی حکومەت رووی بکردایەتە خەڵکی هەرێم نەک دەرەوە

رۆژنامەنووس و چاودێرێکی سیاسی سەبارەت بە نامەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “دەبوو روو لە خەڵكی هەرێم قسەیەكی نوێ، جوڵەیەكی نوێی بكردایە”

کەمال رەئوف رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە وتارێکدا رایگەیاند، “باشتر بوو سەرۆكی حكومەت پێش ئەوەی نامە بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هەركەسێکی تر بنێرێت و داوای هاوكاری و دەستگیرۆی بكات، دەبوو روو لە خەڵكی هەرێم قسەیەكی نوێ، جوڵەیەكی نوێی بكردایە”.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نووسیوویەتی، “سەرۆكی حكومەت دەبوو، پێش ئەوەی داوای دەستی دۆستایەتی و هاوكاری بۆ دەرەوە راكێشێت، پێویست بوو ئاوڕێكی لە خەڵكی هەرێم و هاوپەیمانە كوردییەكانی و لایەنەكانی بەشدارو  شەریكی حكومەتەكەی بدایەتەوە، من تێناگەم بۆ سەركردەكانی كورد هەرگیز لایان شەرم نەبووە، داوای هاوكاری لە غەیرە كورد بكەن”.

دەشڵێت: “بەراستی سەیرە سەری زمان و بنی زمانیان باسی تەبایی و ئاشتی و لەخۆبردەییە، كەچی  لە 30 ساڵی حكومڕانیان بەردەوام لە دۆخی شەڕدا بوون و ئێستاش لە دۆخێكی وەك ئەمڕۆدا ئەوەی نابینرێت تەبایی، ئاشتی، پێكەوە ژیان و لێبوردەییە، ئەوەشی زۆرە كینە و پیلانە لە دژی یەكتری و پشتكردنە خەڵكە بە لەبەرچاو نەگرتنی قوتی ژیانیشیانەوە”.

بابەتی پێشتر

ساڵی نوێی خوێندن و بایکۆتی مامۆستایان دەستیانپێکرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share