وەزیری دارایی: هەرێم لەگەڵ چارەسەری كێشەكانە بەڵام عێراق پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا بیانییەكان و دەشڵێت، “هەرێمی كوردستان لەگەڵ چارەسەری كێشەكانە بەپێی دەستوور، بەڵام عێراق پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی كەنەدا چەند پرسێك تاوتوێكران و وەزیری دارایی وتیشی، “هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی لەبارە بۆ كۆمپانیا بیانیەكان تا وەبەرهێنان لە كەرتە جیاوازەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریدا بكەن و ئامادەیی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەك دەربڕی”.

وەزیری دارایی راشیگەیاند، سیاسەتی كابینەی نۆیەم سفركردنەوەی كێشەكان بووە لەگەڵ بەغداد بەپێی دەستوور لەو چوارچێوەیەشدا چەندین رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەنجامداوە، بەڵام دواتر بەهۆی پابەندنەبەونی حكومەتی عێراقەوە رێككەوتنەكان جێبەجێنەكراون”.

وتیشی، ” ئەگەر یاسای بودجەی عێراق وەك خۆی جێبەجێبكرێت، هەرێمی كوردستان دەتوانێت بەشێكی زۆر لە كێشەكانی چارەسەربكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق: هێرشەکانمان لە گەڕەکە کوردییەکان راگرت

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، لە کاتژمێر 03:00ـوە، هێرشەکانیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب راگرتووە. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی حەلەب، سەر…
Total
0
Share