تەندروستیی سلێمانی پشكنین بۆ شەربەت و شیرینییەكانی بازاڕ دەكات

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، پشكنین بۆ شەربەت و شیرینییەكانی ناوبازاڕ دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بۆ چڕكردنەوەی چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە شیاویی خواردن و خواردنەوەكان لە مانگی رەمەزاندا، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە نموونە لە سەرجەم ئەو شەربەت و شیرینی و خواردنانە وەردەگیرێت كە لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن و پشكنینی تاقیگەییان بۆ دەكرێت.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “ئەمڕۆ تیمەكانی چاودێریی تەندروستی سەردانی ژمارەیەك شەربەتخانەیان لە شاری سلێمانی كرد و نموونەیان لەو شەربەتانە وەرگرت کە بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن، نموونەکان رەوانەی تاقیگەی پشکنینی ئاو و خۆراك كراون بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاویی ئەو شەربەتانەی ئێستا لە بازاڕدا هەن”.

   

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان،…
Total
0
Share