وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم تەواوی مەرجەكانی حكومەتی عێراقی جێبەجێكردووە، بەڵام بەغداد پشكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجە رەوانە ناكات.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە، تا ئێستا هۆكاری نەناردنی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نازانین لەكاتێكدا هەرێم سەرجەم پابەندییەكانی جێبەجێكردووە.
سەبارەت بە دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەرێمی كوردستان داهاتی پێویستی لەبەردەستدا نییە كە مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات بەو پێیەی هەناردەی نەوت راگیراوە و بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بەو پارەیە دەبەستین كە لە بەغدادەوە بۆمان رەوانەدەكرێت كە ئەوەش مافێكی هاوڵاتییانی هەرێمە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.