کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەرێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچەى جیاجیادا، ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە، پلەکانی گەرما  بە 1 پلەبە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا هەیە، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17

سلێمانی : 16

دهۆک :    18

کەرکوک : 20

هەڵەبجە : 15

زاخۆ :    17

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 4

گەرمیان : 20

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
زیاتر ببینە

وتەبێژی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان: تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار حاجیی هەرێمی كوردستان گه‌یشتوونەتە‌ سعودیه‌

تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار حاجیی هەرێمی كوردستان گه‌یشتوونەتە‌ سعودیە و تاوەکو 17ی ئایار سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان دەگەنە…
Total
0
Share