نەخۆشخانەی شەهید هەژار: ژیانی گەنجێکی 25 ساڵ لە مردن رزگارکرا

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە گەرمیان، رایگەیاند، ژیانی گەنجێکی 25 ساڵ لە مردن رزگارکرا.

نەخۆشخانەی شەهید هەژار، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ هاوڵاتییەکی تەمەن 25 ساڵ بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، کە بەهۆی رووداوێکی کارەوە بزمارێک بەر سنگی کەوتبوو و دیواری سنگی کون کردبوو.

دەشڵێت، دەستبەجێ لەلایەن تیمی پزیشکییەوە بە سەرپەرشتیی پزیشکی پسپۆڕی سنگ و بۆرییەکانی خوێن (د. سورێن حەمەباقی) و بە هاوکاریی ستافی نەخۆشخانە، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و توانرا ژیانی گەنجەکە رزگاربکرێت و ئێستا باری تەندروستیی جێگیر و زۆر باشە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share