لە خوێندنگەکانی فەرەنسا پۆشینی عەبا قەدەغەکرا

وەزیری خوێندنی فەرەنسا رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن پۆشینی عەبا لەلایەن خوێندکارە مسوڵمانەکانەوە قەدەغەیە.

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی مسوڵمانان لە فەرەنسا حکومەتی وڵاتەکە هەوڵدەدات یاساکان توندتر بکات لەسەریان بە شێوەیەک بیگەڕێنێتەوە سەر ئەو یاسایانەی لە سەدەی نۆزدەهەمدا کاریان پێکراوە ئەو کاتەی کاسۆلیکییەکان دەسەڵاتی باڵایان هەبوو.

لە ساڵی 2004 باڵا پۆشی لە خوێندنگەکانی فەرەنسا قەدەغەکرا، لە ساڵی 2010 پۆشینی پەچە لە شوێنە گشتییەکان قەدەغەکرد و ئەمەش ناڕەزایەتیی مسوڵمانانی وڵاتەکەی لێکەوتەوە کە ژمارەیان نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە.

گابرێل عەتال وەزیری خوێندنی فەرەنسا لەبارەی بڕیارەکەیانەوە ئاشکرایکرد، “مەحاڵە پاشگەزببینەوە، ناکرێت کە چووینە پۆلێکی خوێندنەوە لە رێگەی ئاینەکانیانەوە جیایان بکەینەوە، دەبێت هەمووان وەک یەک بن”.

بابەتی پێشتر

فازڵ نەبی زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share