ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندکرد

دوای چەند هەفتەیەک لە دواکەوتنی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا کە بە بوندەستاگ ناسراوە، رەشنووسی بودجەی پەسەندکرد کە حکومەت ناچار بوو بەپەلە هەمواری بکاتەوە.

حکومەتی ئەڵمانیا پشتڕاستیکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی 2024ی پەسەندکرد دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کەمکردنەوەی بەرچاوی خەرجییەکانیان راگەیاند.

پەسەندکردنی بودجە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی ناڕەزایی جووتیارانی ئەو وڵاتە چونکە لە بودجەکەدا لەنێو بڕگەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونی باج لەسەر سوتەمەنی گازوایل دیاریکراوە کە بۆ مەبەستی کشتوکاڵی بەکاریدەهێنن.

ئەم رێوشوێنە بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی بەرفراوان لەنێو جووتیارانی ئەڵمانیا کە چەند هەفتەیەک خۆپیشاندانەکانی چڕتر کردەوە چونکە گلەییان لە بەرزی رێژەی هەڵاوسان و کێبڕکێی دەرەکی و زیادبوونی ستانداردە نوێیەکانی ژینگەیی هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share