توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.. کۆریای باکوور گەورەترین مووشەکی ‏تاقیکردەوە

کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، دوێنێ یەکشەممە گەورەترین مووشەکی پێنج ساڵی ‏ڕابردووی تاقیکردووەتەوە، کە مووشەکەکە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیشی هەیە.‏

لە کاردانەوەی تاقیکردنەوەی مووشەکەکەدا، کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، ‏‏”مووشەکەکەی کۆریای باکوور بە بەرزیی دوو هەزار کیلۆمەتر گەیشتووە و پاشان لە ‏دەریای ژاپۆندا کەوتووەتە خوارەوە”.‏

دانپێدانانەکەی کۆریای باشوور، بە مووشەکەکەی کۆریای باکووری دراوسێیدا هێندەی ‏دیکە ڕاستی هێزی بەرنامەی مووشەکیی پیۆنگ یانگ دەسەلمێنێت.‏

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی كۆریای باشوور بڵاویكردووەتەوە، ‏مووشەكە تاقیكراوەكەی باكوورییەكان 16 جار لە خێرایی دەنگ خێراترە.‏

نەتەوەیەکگرتووەکان تاقیکردنەوەی مووشەکی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی هەبێت، لە ‏کۆریای باکوور قەدەغەکردووە، بەڵام لە ساڵی 2015وە وڵاتەکە دەیان مووشەکی بالیستیی ‏تاقیکردووەتەوە.‏

تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی كۆریای باكوور هاوكاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ‏سەرۆکایەتیی کۆریای باشووری دراوسێ.‏

بابەتی پێشتر

حوسییەکان جارێکی دیکە بە مووشەك هێرشیانکردە سەر ئیمارات

بابەتی دواتر

بۆچی ئاوریشم گرانە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share