نەتەوە یەکگرتووەکان: جەنگ لە ئەفغانستان چووەتە قۆناغێکی وێرانکەر و خوێناوییەوە

دیبۆرا لایەنز، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی، جەنگ لە ئەفغانستان چووەتە قۆناغێکی زۆر وێرانکەر و خوێناوییەوە.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی تاڵیبانەوە زیاتر لە هەزار هاوڵاتیی سڤیل کوژراون.

داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هۆسداری بدەنە یاخیبووان، ئاماژەی بەوەدا کە پابەندبوونی تەنها لایەنێک بە ڕێککەوتن ناتوانێت ڕێگربێت لەو خوێنڕشتنەی ڕوودەدات.

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە تاڵیبان کۆنترۆڵی شاری زرانجی پایتەختی هەرێمی نیمروزیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ لەسەر گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجامدەدات، پێشبینی دەکرێت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە…
Total
0
Share