تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە لەوەی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە و گومانی بڵاوبوونەوەی كۆلێرای لێدەكرێت و سەرجەم تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئێستادا پشكنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەكان دەكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە ئێستادا خۆیان بە دوور بگرن لە بەكارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەكەی دڵنیانین و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دابیندەكرێت و ئاوی بتڵكراوەكان كە لە ژێرچاودێریی تیمەكانی تەندروستیدا كاردەكەن بەكاربهێنن.

تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، كە بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە سەوزەیەک و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەكان و شوێنەگشتیەكاندا و تەنها رێگە دەدرێت بە بەكارهێنانی ماستاوی لەقوتوونراو و وەكو تەندروستیی سلێمانیش هەموو ئامادەكارییەكی تەواوكراوە بۆ هەر ئەگەرێك لە زیادبوونی حاڵەتەكان.

بابەتی پێشتر

شێركۆ جەودەت: هەرێمی كوردستان نەوتی فرۆشتووە و قەرزدارە

بابەتی دواتر

ئازاد محەمەد ئەمین: سەرباری گرانكردنی نرخی كارەبا نەتوانرا موەلیدە لاببرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share