پارەی موچەی پۆلیسی دارستانی كفری دزرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كەلار پارەی موچەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری، كە بڕەكەی زیاتر لە 55 ملیۆن دینار بوو، دزرا.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی موچەی كارمەندانی پۆلیسی دارستانی قەزای كفری، كە بڕی 55 ملیۆن و 200 هەزار دیناربووە، دزراوە.

وتیشی، ئەو كارمەندانەی كە پارەكەیان لە كەلارەوە هێناوە، كاتێك ویستویانە لە چێشتخانەیەك نان بخۆن، لەو كاتەدا پارەكە دزراوە.

باسی لەوەشكرد، پۆلیس بەگومانی دزینی پارەی موچەكە، كەسێكیان دەستگیركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بێنە سلێمانی

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی باران و لافاوەوە نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ کارەکانیان راگرتووە. عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی…
Total
0
Share