دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناسریە 11 زیارەتکاری ئێرانی برینداربوون، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەدا هاتبوونە عێراق.
سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، رووداوەکە لە نزیک ناسریە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە، ژمارەیەک لە بریندارەکانیش برینەکانی سەختە.
لە رووداوەکەدا 11 کەس برینداربوون کە سەرجەمیان لە ئێرانەوە هاتبوونە خاکی عێراقەوە و حەوتیان رەگەزنامەیان ئێرانییە.