سلێمانی.. بۆریی ئاو شكا و چەند گەڕەكێك بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شكانی هێڵی یەكی ئاوی دوكان – سلێمانی، چەند گەڕەكێك بێ ئاو دەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی شكانی هێڵی یەكی ئاوی دوكان – سلێمانی، گەڕەكەكانی دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و گەڕەكی راپەڕین بێ ئاودەبن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” لە ئێستادا تیمەكان لە شوێنی شكاوییەكەن بە هیواین 24 كاتژمێری داهاتوو ئاو بگەیەنینەوە بۆ ئەو شوێنانەی كە لەسەر ئەو هێڵەن”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەت لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە زانیاریی نوێی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

یەکەم لێدوانی پوتین لەبارەی کوژرانی  یەڤگینی برۆگۆژینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share