یەکەم لێدوانی پوتین لەبارەی کوژرانی  یەڤگینی برۆگۆژینی

ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە یەکەمین لێدوانی لەبارەی رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی  یەڤگینی برۆگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، “سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەکەین، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوکارییەکانی ڤاگنەر لە شەڕی ئۆکرانیا لە یاد ناکەین، من لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە برۆگۆژین دەناسم، ئەو پیاوێکی لێهاتوو بوو”.

ئەم لێدوانەی پوتین لە کاتێکدایە، کە تۆمەتبار دەکرێت بە پلاندانەری رووداوەکە بەهۆی ئەو هەڵگەڕانەوەی لەمساڵدا ڤاگنەر بەرامبەر سوپای رووسیا ئەنجامیاندا.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بۆریی ئاو شكا و چەند گەڕەكێك بێ ئاو دەبن

بابەتی دواتر

سەدان پارچەی مێژوویی لە مۆزەخانەیەکی بەریتانیا ون بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share