وتەبێژی حكومەت لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە زانیاریی نوێی ئاشكراكرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێم پابەندییەكانی یاسای بودجەی جێبەجێكردووە تا ئەم ساتە وەختەدا مووچە و بەشە بودجەی هەرێم رەوانە نەكراوە و دەشڵێت، “ئەو شاندەی سەردانی بەغداد دەكات داوادەكات بەشە بەنزینی هەرێم زیادبكرێت”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیادا جەخت لە دەستپێكردنی پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم كراوە و نییەتێكی جدیی لەلایەن توركیاوە هەیە كە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هەموو كات هاوكارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام ئیرادەیەك لە دەرەوەی حكومەتی عێراق هەیە دەیەوێت كێشەكان چارەسەرنەكرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بە كێڵگە نەوتییەكان گەیاندووە و توركیاش خوازیاری چارەسەركردنی كێشەكانە.

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران، وتەبێژی حكومەت وتی، “حكومەتی هەرێم پابەندییەكانی یاسای بودجەی جێبەجێكردووە و شاندی هەرێم چووەتە بەغداد جگەلەوەش دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و وردبینییان كردووە و دەبوو لەم ساتە وەختەدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت، بەڵام تا ئەم ساتە وەختە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم نەنێردراوە”.

ئاشكراشیكرد، شاندێكی هەرێم بۆ پرسی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەچێتە بەغداد و داوادەكەن بەشە بەنزینی هەرێم لە 700 هەزار لیترەوە زیاد بكرێت بۆ یەك ملیۆن لیتر.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بۆریی ئاو شكا و چەند گەڕەكێك بێ ئاو دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارد هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئارد لە بازارەكاندا هەرزانبوو. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی…
Total
0
Share