بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان كە بەبێ پێشەكی و قیستی درێژخایەن پێیاندەدرێت بەردەوام دەبێت و بڕیاردراوە ئەو قیستەی لە سوودمەندبووان وەردەگیرێتەوە دەخرێتە سندووقێكەوە و دواتر یەكەی نیشتەجێبوونی دیكەی بۆ هاوڵاتییان پێدروستدەكرێتەوە.
توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، ئێستا فۆڕمی دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون كاراكراوە و كرێنشینان و كەمدەرامەتان دەتوانن تاوەكو 30ی 11ی ئەمساڵ بە ئۆنلاین فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
راشیگەیاند، ژمارەیەك لە كرێنشینان و كەمدەرامەتان سوودمەندبوون لە وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون و مانگانە ئەو پارەیەی بە قەرز وەردەگیرێـتەوە دەخرێتە ئەو سندووقەوە و دواتر یەكەی نیشتەجێبوونی دیكەی بۆ هاوڵاتییان پێدروستدەكرێت و ئەو پڕۆسەیەش بەپێی یاسای وەزارەت بەردەوامدەبێت.