هێزە هاوبەشەكان 33 داواكراو لە كەركوك دەستگیردەكەن

هێزە هاوبەشەكانی كەركوك 33 داواكراو دەستگیردەكەن كە پێنجیان بەپێی یاسای تیرۆر داواكراو بوون.

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، پێنج داواكراو بەپێی ماددەی 1/4ی تیرۆر دەستگیركراون.

ئاشكراشیكرد، 28 تۆمەتباری دیكەش بەپێی ماددەی یاسایی دیكە دەستگیركراون.

هەر لە هەڵمەتی ئەو هێزانەدا دوو مۆڵگە تێكدراون و دەستیش بەسەر بڕێك كەلوپەلی جۆراوجۆردا گیراوە، وەك ئەوەی فەرماندەییەكە ئاشكرایكردووە.

ماوەیەكە جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی كەركوك و دیالە زیادیكردووه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش چه‌ندین هەڵمەت و ئۆپراسیۆنی جۆراوجۆریان بۆ لە ناوبردنی پاشماوەكانی گروپەكە ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: تكایە هەواڵی فەیك بڵاومەكەنەوە و رەچاوەی باری دەروونیی خانەوادەی ئاڤێستا بكەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رەتیدەكاتەوە تەرمی ئاڤێستا یوسف دۆزرابێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share