ئیدارەی سۆران: سەرجەم ئەو گەشتیارانەی بەهۆی بەفربارینەوە گیریانخواردبوو رزگارکران

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، “دوای ئەوەی کە رێژەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە چیای حەسەن بەگ و زۆزک، کە بە ھۆی شەپۆلی بەفربارینی ئێوارەی ئەمڕۆ گیریانخواردبوو، رزگارکران”.

دەشڵێت، سەرجەم تیمەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندن، بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تیمی وەڵامدانەوەی خێرای رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان بەشداربوون لە رزگارکردنی ئەو گەشتیارانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای حەسەن بەگ و زۆزک بە دەیان پاسی گەشتیاری کە چەندین گەشتیاریان تێدابوو بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارینەوە کە رووی لە ناوچەکە کردبوو گیریانخوارد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و…
Total
0
Share