كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەیەك لە روسیا كەوتەخوارەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان 10 سەرنشین تێیدا گیانیانلەدەستدا كە یەڤگینی برۆگۆژینی سەرۆكی گروپی ڤاگنەر یەكێك لە قوربانییەكان بووە.
ئاژانسی فڕۆكەوانیی روسیا بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەكە لە گەشتێكدا بووە لە نێوان مۆسكۆ و سانت پترسبۆرگ كە لە باكووری مۆسكۆی پایتەخت كەوتووەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی ناو فڕۆكەكە گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە یەكێك لەسەر نشینەكان یەڤگینی برۆگۆژینی سەرۆكی گروپی ڤاگنەرە كە لە ماوەی رابردوودا چەندین ململانێی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیادا هەبووە و تا ئێستا وردەكاریی رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە.