هەواڵگریی ئەمریكا: 7 هەزار سەربازی ڕوسی لە ئۆكرانیا كوژراون

تانكی ڕوسی لە دەوروبەری كیێڤ فۆتۆ: فرانس پرێس

لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ڕۆژ بەسەر هێرشەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی ئەمریكا سەربازانی ڕوسیا زیانی گەورەیان پێگەیشتووە.

ڕاپۆرتێك كە لەلایەن هەواڵگریی ئەمریكاوە دەرچووە دەڵێت، زیاتر لە حەوت هەزار سەربازی ڕوسی لەماوەی تەنها 20 ڕۆژدا لە ئۆكرانیا كوژراون.

ژمارەكە زۆر زیاترە لەو سەربازانەی بە درێژایی ساڵان ئەمریكا لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان لەدەستیداون، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریكی ئەو ژمارە زۆرەی كوژراوان كە بەتەنها لەماوەی سێ هەفتەی شەڕدا بووە، كاریگەریی گەورەی لەسەر ورەی سەربازان دەبێت.

بەرپرسان لە پنتاگۆن دەڵێن، ڕێژەی 10%ی زیان لەهەر یەكەیەكی شەڕكەردا وایلێدەكات نەتوانێت ئەو ئەركە جێبەجێ بكات كە بۆی ڕاسپێردراوە. ئەگەر ئەوە لە بەرچاوبگیرێت كە نزیكەی 150 هەزار سەرباز بەشداری لە شەڕەكەدا دەكەن، لەكاتێكدا ژمارەی برینداربووان بە نێوان 14 بۆ 21 هەزار دەخەمڵێندرێت.

لە 24ی شوباتی ڕابردووی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكرد، لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتەدا هێشتا تەنها یەك شار لەلایەن سەربازانی ڕوسییەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: فرۆشتنی نەوت هەڵەی تێدابووبێت لە كابینەكانی پێشوو بووە نەك كابینەی نۆیەم

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share