بەهۆی پێكدادانی ماتۆرسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك، كەسێك گیانیلەدەستدا

نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی گەرمكی قەزای پێنجوێن رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆرسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان روویدا و كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە نزیك گوندی قەلەندراوا لە ناحیەی گەرمكی قەزای پێنجوێن، رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆرسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان روویدا و كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوو سەرنشینی ماتۆرسكیلەكە عەرەب بوون و تەرمەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی گەرمك بە هاوكاریی پۆلیسی پێنجوێن، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان پێنجوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share