بەهۆی داڕمانی پردێکەوە لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی داڕمانی پردێکەوە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەو پردەی رووخاوە دەکەوێتە ناوچەی میزۆرام لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەنزیک شاری ئیزاول.

بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن، ژمارەیەک لە کرێکارانی سەر ئەو پردە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئەمە یەکەم رووداوی لەوجۆرە نییە، لە م مانگەدا لە رووداوێکی دیکەدا 18 کەس بەهۆی کەوتنی بەرزکەرەوەیەکەوە لە شاری مۆمبای گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

بەیاننامەیەک لە تۆڕی میدیایی ئێستاوە بۆ رای گشتی

بابەتی دواتر

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
0
Share