بەیاننامەیەک لە تۆڕی میدیایی ئێستاوە بۆ رای گشتی

لەبەرامبەر دەستگیرکردنی پەیامنێرەکەی لە شاری هەولێر تۆڕی میدیایی ئێستا بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی

بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی و رێکخراوەکانی داکۆیکار لە میدیاکاران، نوێنەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی

ئەمڕۆ 23 ی 8 ی 2023 لە کاتی روماڵكردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكی بەهاری نوێ لە هەولێر، كە لەبەرامبەر كێشەی كەمئاوی ناڕەزاییان دەربڕیبوو، هێزێكی ئەمنی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بەناوی “دیار حسێن” دەستگیردەكەن و بەرەو شوێنێكی نادیار دەیگوازنەوە و دەستیش دەگرن بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیاندا.

تۆڕی میدیایی ئێستا ئیدانەی ئەم کردەوە ناپەسەندە ھەمیشەییەی دەزگا ئەمنییەکانی ھەولێر دەکات و پاراستنی سەروگیانی پەیامنێرمان دیار حسێن دەخاتە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکان، دواکارین لە زووترین کاتدا پەیامنێری تۆڕەکەمان ئازاد بکەن.

داوا لە گشت لایەک دەکەین کە ھاوکار و ھەماھەنگبن تا کۆتایی بەم ڕەشبگیرییەی رۆژنامەنووسان بھێنرێت و ھێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن و واز لە گیانی رۆژنامەنووسان بھێنن و لێبگەڕێن ئەرکە پیشەییەکانی خۆیان لە گەیاندنی داواکاری خەڵکدا جێبەجێ بکەن.

لە ھەمان کاتدا ئەو پەڵە رەشە کە بوەتە لەکە بۆ سەر ئەزموونەکەمان و پرسی ئازادی رادەڕبڕین و کاری رۆژنامەوانی نەیهێڵن تا چیتر ئەزموونی دیموکراسی هەرێم لەوە زیاتر لەکەدارتر نەکرێت.

 

لەگەڵ ڕێزماندا

تۆڕی میدیایی ئێستا

 

بابەتی پێشتر

ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکاری شێرپەنجەن

بابەتی دواتر

بەهۆی داڕمانی پردێکەوە لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share