کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
بۆ سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە بەمجۆرەیە، هەولێر، 43 پلەى سیلیزى، سلێمانی 41 پلە، دهۆک 42 پلە، کەرکوک 45 پلە و هەڵەبجە 44 پلەى سیلیزى دەبێت.
هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمارکراوە کە 47 پلەی سەدییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەرانە بە 32 پلەی سەدی.