یوسف گۆران: بڕیاردان بۆ کۆنگرەی یەکێتی بوێرانە و مێژووییە

یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی لێکۆڵینەوە و دیراساتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بڕیاری بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەڵێت، “بڕیارێکی بوێرانە و مێژووییە”.

یوسف گۆران رایگەیاندووە، “یەکێتی نیشتمانیی کوردستان یەکەم هەنگاوی ناوە بۆ بەستنی کۆنگرە، بڕیاردان بۆ کۆنگرە بوێرانە و مێژووییە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەستنی کۆنگرە خۆ ئامادەکردنێکی بەهێزە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

جەختیکردووەتەوە، “یەکێتی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر یەک دەست و یەک دەنگە و دەتوانێت هەنگاوی گەورەتر بۆ بەهێزکردنەوە و دروستکردنەوەی هەرێمەکەمان بنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”. د.…
Total
0
Share