ئەمڕۆ سێ کەس لە ئاوی زێی گەورە خنکان کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ کەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان توانراوە تەرمی دوو کەسیان بدۆزرێتەوە و تا ئێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە”.
ئەو سێ کەسەی لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاون ئەندامی یەک خێزانن و پێکهاتوون لە باوک و کوڕێک و خوشکێکی باوکەکە.