وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدرێت بەبێ جیاوازی.
لە راگەیەندراوێکدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەموو ئەو بەڕێزانەی کە مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن و فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانی کوردستان بۆیان دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت، وێڕای پیرۆزبایم بۆ هەموویان، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەین، پاشتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان”.
دەقی راگەیەندراو وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
پیرۆزتان بێت :
🔹هەموو ئەو بەڕێزانەی کە مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن و فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا )و (ماستەر )و (دکتۆرا) لە زانکۆکانی کوردستان بۆیان دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت ، وێڕای پیرۆزبایم بۆ هەموویان ، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەین، پاشتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان .
🔹 داوا دەکەم ئەو زانکۆیانەی کە ماون فەرمانی وەرگرتن دەربکەن تا دەتوانن بە زووترین کات فەرمانی وەرگیراوان دەربکەن و بۆمان دیاری بکەن لە مانگی چەندەوە وەک قوتابی خوێندنی باڵا دەستبەکار دەبن ، چونکە لە وەزارەتی ئێمە دەبێت بەشەوانەیان بۆ دیاری نەکرێت و ئەو بۆشاییەی کە هەیە پڕبکرێتەوە.
🔹 لەگەڵ بەڕێز وەزیری پلاندانان گفتوگۆمان کردوە کە ئەو ڕێژەیەی لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراون مۆڵەتیان پێبدرێت و لەم بارەیەوە گرفتیان نابێت.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢٢ی ٨ی ٢٠٢٣