فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: مووچەخۆرانی هەرێم خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکانیان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکانیان و هەر بڕە پارەیەک کە دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، لە چەند پەیج و دەزگایەکی میدیایی لێدوانێکی چەواشەکارییانە سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من، بڵاو کراوەتەوە، کە ئامانج لێی لێدانە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری.

 

هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “ئێمە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە سەرلەبەری ئەو لێدوانانە دوورن لە راستییەوە و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکەیان و هەر بڕە پارەیەک کە دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
زیاتر ببینە

نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینه‌وه‌،…
Total
0
Share